کوژرانی سێ کەسی سڤیلی سووری لە ھێرشی سوپای تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402393-کوژرانی_سێ_کەسی_سڤیلی_سووری_لە_ھێرشی_سوپای_تورکیا
ھێرشی درونێکی سوپای تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کوژرانی سێ کەسی سڤیلی سووریی لە شاری قامیشلی لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2021 05:38 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ کەسی سڤیلی سووری لە ھێرشی سوپای تورکیا

ھێرشی درونێکی سوپای تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کوژرانی سێ کەسی سڤیلی سووریی لە شاری قامیشلی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، درونێکی سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە وێڕای کردنە ئامانجی ترۆمبیلێک لە گەڕەکی «ھیلالیە»ی شاری قامیشلیی سووریا بووە ھۆی کوژرانی سێ کەسی سڤیلی سووری.

ئەم ھێرشە لە ھەل و مەرجێکدایە کە لە ماوەی حەواەکانی ڕابردوو دەنگ و باسی نیازی سوپای تورکیا بۆ پەلاماردانی باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی چەکدارانی کورد بڵاو ببووەوە.

سوپای تورکیا نۆھەمی ئۆکتۆبخری ساڵی ٢٠١٩ بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنووری سووریاو تورکیا لە بوونی کوردانی نەیاری دەوڵەتی ئانکارا دزەی کردە نێو خاکی سووریاوە.