ئیمارات و سووریا یەکەم گرێبەستی ھاوکارییان دوای ١٠ ساڵ واژۆ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402468-ئیمارات_و_سووریا_یەکەم_گرێبەستی_ھاوکارییان_دوای_١٠_ساڵ_واژۆ_کرد
ئیمارات و سووریا دوای ١٠ ساڵ یەکەم گرێبەستی ھاوکارییان لەبواری دامەزراندنی ھێزگە لە ڕیفی دیمەشق دا واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • ئیمارات و  سووریا یەکەم گرێبەستی ھاوکارییان دوای ١٠ ساڵ واژۆ کرد

ئیمارات و سووریا دوای ١٠ ساڵ یەکەم گرێبەستی ھاوکارییان لەبواری دامەزراندنی ھێزگە لە ڕیفی دیمەشق دا واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» وەزارەتی کارەبای سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکانی ئیمارات دا گرێبەستێکی بۆ دامەزراندنی ھێزگەی «فوتو ڤۆڵتائیک» بە بارستایی ٣٠٠ مێگاوات لە ناوچەی «وادی ڕەبیع» لە نزیکی ھێزگەی «تشرین» لە گردوپەڕی دیمەشقی پێتەختی سووریا واژۆ کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە،چاوەڕوان دەکرێت بەرھەمھێنانی کارەبای ساڵانەی سووریا بگاتە نزیکەی ٥٠٠ ملوێن کیلو وات و ئەم پرۆژە ساڵانەیە نزیکەی ١٢٥٠٠٠ تۆن سووتەمەنی دابین دەکات.

شاندێکی ئیماراتی سێ شەممەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتیی «عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەھیان» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سعردانی دیمەشقی کرد. وەزیری دەرەوەی ئیمارات چاوی بە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریاش کەوت و سەبارەت بە ھاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری جۆربەجۆر، ھەوڵ دان بۆ دۆزینەوەی ئاسۆی تازە بۆ ھاوکاری بە دتایبەت لە بەشە گرینگەکاندا وتووێژی کرد.