وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402660-وتووێژی_تەلەفۆنیی_وەزیرانی_کاروباری_دەرەوەی_ئێران_و_سووریا
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە گەڕانەوەی دۆخی تەندروستییەکەی خۆشحاڵیی دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2021 06:46 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و سووریا

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە گەڕانەوەی دۆخی تەندروستییەکەی خۆشحاڵیی دەربڕی.

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سڵاوی گەرمی «بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریای گەیاندە «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی.

 وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و سووریا دوایین پەیوەندییەکانی دوو قۆڵی، ھاوکاریی ئابووری، ڕەوانەکرانی توریسمی گەشتکاری و زیارەتی لە نێوان ھەردووک وڵاتی لێک دایەوەو لە سەر ھێندێک بابەتی ناوچەیی چڕ بوونەوە.

لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕێزنان لە یادو بیرەوەریی شەھیدانی خۆڕاگری، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریای بۆ سەردانی تاران بانگێشتن کرد.