سووریا داوای لەنێوبرانی چەک و چۆڵی کۆکوژی کرد لە ڕۆژئاوای ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403307-سووریا_داوای_لەنێوبرانی_چەک_و_چۆڵی_کۆکوژی_کرد_لە_ڕۆژئاوای_ئاسیا
سووریا شەوی پێنج شەممە وێڕای پێداگری لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی،خوازیاری بە پێویست کردنی چەک و چۆڵی کۆکوژ بوو لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2021 09:30 Asia/Tehran
  • سووریا داوای لەنێوبرانی چەک و چۆڵی کۆکوژی کرد لە ڕۆژئاوای ئاسیا

سووریا شەوی پێنج شەممە وێڕای پێداگری لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی،خوازیاری بە پێویست کردنی چەک و چۆڵی کۆکوژ بوو لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەسام سەباغ» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت وتی: وڵاتەکەی بە شێوەیەکی لێبڕاوانە ھەرچەشنە کەڵک وەرگرتنێک لە چەک و چۆڵی کیمیایی لە لایەن ھەر وڵاتێکەوەو لە ھەرکات و شوێن و لە ھەر ھەل و مەرجێکدا ئیدانە دەکات.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە ھەژماری فەرمیی فەیسبوک دا نووسی: «سەباغ» مەخابنب خۆی لە بەر ھەوڵی ھێندێک لایەن بۆ خەوشاندنی ھاوکاریی دیمەشق لەگەڵ ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی دەربڕیوە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە، سووریا بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەوەی بە زوڵاڵی لەگەڵ تاقمی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی ھاوکاری بکات.

«سەباغ» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دیمەشق زۆر بە داخەوەیە کە ھێندێک لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی ئەم ڕێکخراوەیەیان کردووە بە باردەبازێک بۆ ھەڵکوتانە سەر وڵاتانێکی تایبەتی.