پێشگرتن بە پەڕینەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە حەسەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403553-پێشگرتن_بە_پەڕینەوەی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_حەسەکەی_سووریا
خەڵکی دوو گوندی پارێزگای حەسەکەی سووریا بە یارمەتیی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە پێشیان بە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2021 18:07 Asia/Tehran
  • پێشگرتن بە پەڕینەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە حەسەکەی سووریا

خەڵکی دوو گوندی پارێزگای حەسەکەی سووریا بە یارمەتیی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە پێشیان بە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، خەڵکی دوو گوندی «دەمخیە»و « بو زەویل» لە گردوپەڕی شاری قامیشلیی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕۆزی پێنج شەممە ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی سوپا پێشیان بە پەڕینەوەی چەند ترۆمبیلی لەشکریانی ئەمریکی گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە خەڵکی ئەم دوو گوندە کاتێک کە زانییان ھێزەکانی سوپای سووریا پێشیان بە پەڕینەوەی پێنج ترۆمبیلی سوپای ئەمریکی و ترۆمبیلێکی سەربە ھەسەدە گرتووە ھاتنە مەیدانەوەو بە ھاویشتنی بەرد لەشکریانی ئەمریکییان ناچار بە کشانەوە کرد.

خەڵک لەو ھەڵمەتەیاندا ھەروەھا ھێندێک دروشمیان دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکاش لە خاکی وڵاتەکەیان ھەڵ دا.