ھێرشی بە خۆفڕی تورکیا بۆسەر کۆبانی دوو کوژراو و 7 برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403920-ھێرشی_بە_خۆفڕی_تورکیا_بۆسەر_کۆبانی_دوو_کوژراو_و_7_برینداری_لێکەوتەوە
سەرچاوەکانی کوردی سوریا بڵاویانکردەوە :لە هێرشی ئێوارەی دوێنێی تورکیادا بۆ سەر شاری کۆبانی، دوو کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2021 05:01 Asia/Tehran
  •  ھێرشی بە خۆفڕی تورکیا بۆسەر کۆبانی دوو کوژراو و 7 برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوەکانی کوردی سوریا بڵاویانکردەوە :لە هێرشی ئێوارەی دوێنێی تورکیادا بۆ سەر شاری کۆبانی، دوو کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون.

بە پێی ھەواڵەکە ، دوێنێ لە کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ، خانوویەکی بۆردومان کرد.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی کوژران و حەوت هاوڵاتیش برینداربوون و بریندارەکانیش گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.

ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات لەمبارەوە رایگەیاند ، ئەم هێرشانەی تورکیا لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشدایە لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە ئەنجام دەدرێن و لە بێدەنگیی دەوڵەتانی گەرەنتیدەری ئاگربەست دا ئەنجام دەدرێن.