ئاوارەبوونی سەدان بنەماڵەی سوریایی بە دوای پەلامارەکانی تورکیا بوسەر پارێزگەی حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i404120-ئاوارەبوونی_سەدان_بنەماڵەی_سوریایی_بە_دوای_پەلامارەکانی_تورکیا_بوسەر_پارێزگەی_حەسەکە
کاربەدەستانی خۆجێیی لە پارێزگەی حەسەکەی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا باسی ئاوارەبوونی سەدان بنەماڵەی سوریایی دەکەن بە دوای پەامارەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەم پارێزگایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2022 05:18 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی سەدان بنەماڵەی سوریایی بە دوای پەلامارەکانی تورکیا بوسەر پارێزگەی حەسەکە

کاربەدەستانی خۆجێیی لە پارێزگەی حەسەکەی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا باسی ئاوارەبوونی سەدان بنەماڵەی سوریایی دەکەن بە دوای پەامارەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەم پارێزگایە .

 

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەرەریی فەرمیی سانای سوریا ، ئیبراھیم خەلەف لە کاربەدەستانی پارێزگەی حەسەکە رۆژی ھەنی رایگەیاند 1491 بنەماڵەی سوریایی بە دوای پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر دەم پارێزگەیە ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێبھێڵن .

ئەرتەشی تورکیا لە چاند مانگی رابردوودا بە جاران بۆ پشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکە و بارەگاکانی ئەرتەش و ناوچە سڤیلیەکان و ژێرخانەکانی سوریای داوەتە بەر پەلامار .

لەم پەلامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شارومەمندانی سوریایی بە تایبەت ژنان و منداڵان کوژراون یان بریندار بوون .