سەردانی شاندی سیاسی و ئابووریی ئێران بۆ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i404494-سەردانی_شاندی_سیاسی_و_ئابووریی_ئێران_بۆ_سووریا
وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران باسی خواستی لێبڕاوانەی ئێرانی کردووە بۆ بەشداری کردنی ڕاستەقینەی ئابووری و بازرگانی لە سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2022 06:13 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی سیاسی و ئابووریی ئێران بۆ سووریا

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران باسی خواستی لێبڕاوانەی ئێرانی کردووە بۆ بەشداری کردنی ڕاستەقینەی ئابووری و بازرگانی لە سووریا.

«ڕوستەم قاسمی» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری سەردانی سووریای کردووە، بە دەم گەییشتنی بە دیمەشق، وتی: کۆتایی ھاتنی شەڕ لە سووریا دەستپێکێکە بۆ خولی تازەی پەیوەندیی ئابووریی نێوان دوو وڵات، بە تایبەت کە ئێران و سووریا لە ماوەی ساڵانی شەڕی دژی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی لە تەنیشتی یەکتردا بوونە.

«قاسمی» کە سەرۆکایەتیی لێژنەی ھاوبەشی ئایووریی ئێران و سووریای لە ئەستۆیە، لە گەشتە سێ ڕۆژەکەی بۆ دیمەشق بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سووریا دیدارو وتووێژ بکات.

«سامر خەلیل» وەزیری ئابووریی سووریا لە ئاھەنگی پێشوازیی کردن لە وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران و شاندەکەی یاوەری لە فڕگەی دیمەشق، وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییە لەبڕان نەھاتووەکەی نێوان ھەردووک نەتەوەکەو گیان بەخت کردنی لاوانی بوێری ئێرانی لە خاکی سووریا، ھیواداریی دەربڕی: گەشتەکەی شاندی ئابووریی ئێران بۆ سووریا ببێتە ھۆی ڕێکەوتنێکی باش بۆ گەییشتن بە بەشداریی ئابووری و بازرگانیی نێوان دوو وڵات.