هەسەدە: به‌ندیخانه‌ی غوێرانمان کۆنتڕۆڵکردووە
دوای دوو ڕۆژ له هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی غویران له حه‌سه‌که‌ی باکوری سوریا ، لێدوانه‌کانی داعش و هه‌سه‌ده له‌وباره‌وه دژبه‌یه‌کن و دیار نییه له ئێستادا به‌ندیخانه‌که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کامیان دایه.
ئارام حه‌نا قسه‌که‌ری فه‌رمی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات ده‌ڵێت هێشتا به‌ندیخانه‌که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دایه، که‌چی ڕامی عه‌بدولڕه‌حمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌ندیخانه‌که له لایه‌ن داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه.
که‌ناڵی ئاسمانی (سکای–نیوز) ی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که هێشتا به‌ندیخانه‌که له‌بن ده‌ستی هه‌سه‌ده دایه، یه‌که‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێزه ئه‌منییه‌کانی دیکه به پشتیوانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانیویانه هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌که تێکبشکێنن.
وته‌بیژه‌که‌ی هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی گوت که ڕێگه ناده‌ن ئه‌و زیندانیانه له به‌ندیخانه هه‌ڵبێن و توانیویانه هه‌ڵاتنی به کۆمه‌ڵی به‌ندییه‌کان پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه و 89 که‌سیان لێ ده‌ستگیر کردوونه‌وه.
قسه‌که‌ره‌که‌ی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که هێزه‌کانیان چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه به‌ندیخانه‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه و شه‌ڕه‌که‌شیان گواستۆته‌وه بۆ میحوه‌ری باکور و گه‌ڕه‌کی حه‌ی ئه‌لزهور و هێشتا پێکدادانی چه‌کداری پچڕپچڕ لێره‌وله‌وێ بوونی هه‌یه.
قسه‌که‌ره‌که وتیشی که چه‌کدارانی داعش په‌نایان بردۆته‌به‌ر گه‌ڕه‌کی حه‌ی ئه‌لزهور و خه‌ڵکی مه‌ده‌نیان کردۆته قه‌لغانی مرۆیی و ئه‌مه‌ش ڕێگری له‌وه ده‌کات به ته‌واوی بتوانن گه‌ڕه‌که‌که کۆنتڕۆل بکه‌ن.
ئارام حه‌نا وتیشی که نزیکه‌ی 150 زیندانی داعش له به‌ندیخانه‌که ده‌ربازیان بووه و 130 که‌سیان ده‌ستگیر کراونه‌وه و 45 چه‌کداری داعش‌یش کوژراون.
قسه‌که‌ره‌که‌ی ڕوانه‌گه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی گوت که چه‌کدارانی داعش چه‌ند کارمه‌ندێکی به‌ندیخانه‌که‌یان به بارمته گرتووه و تاوه‌کو ئێستاش دیار نییه ئاخۆ ماون یان کوشتویانن.
هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیش ده‌ڵێن که به پشتیوانی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی توانیویانه زیندانییه هه‌ڵاتووه‌کانی داعش ده‌ستگیر بکه‌نه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی کوردانی سوریاش ، بڕیاریدا لە ئەمڕۆدووشەممەوە بۆ ماوەی حەوت رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ له حەسەکە و دەوروبەری رابگەیەنرێت، هاوکات ئۆپراسیۆنێکیش له گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری زیندانه‌که ده‌ستپێکردووه.