شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لە بەرزاییەکانی جۆلانی سوریا
ئاب 19, 2025 17:55 Asia/Tehran
ژمارێک لە زایۆنییە تووندڕەوەکان بە مەبەستی شارۆچکەسازی ڕژاونەتە بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراوی سوریا.
زایۆنییە تووندڕەوەکان ڕۆژی رابردوو بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی لەبەر ئاڵۆز و بشێو بوونی سوریا بۆیان ڕەخساوە، خۆیان گەیاندە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو تا شارۆچکەیەی تازە ڕۆبنێن بە ناوی "نووە باشان". ئەم زایۆنییانە کە خۆیان بە پێشەنگانی باشان ناو دەبەن داوایان لە سوپای ڕژیمی زایۆنی کردووە کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لەم ناوچەیەدا بمینێتەوە و پاڵپشتی ئەوان بکات لە ڕۆنانی ئەم شارۆچکە زایۆنینشینە تازەیە.