شوبات 04, 2022 13:28 Asia/Tehran
  • ئەلمەیادین: ڕێکخراوەی هەواڵگریی عێراق لە کوشتنی سەرکردەکەی داعش بەشداریی هەبوو

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی بەشداریی ڕێکخراوەی هەواڵگریی ئەم وڵاتەیان کردووە لە کوشتنی سەرکردەی داعش لە سووریا.

کەناڵی مەیادین ڕۆژی پێنج شەممە بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی هەواڵگریی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی«ئەبو ئیبراهیم قورەیشی» سەرکردەی تازەی داعش لە سووریادا بەشداریی هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی مەیادین، کەلاکی کوژراوان بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی گوێزراونەتەوە بۆ نێو خاکی عێراق.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکاش دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بانگەشەی کردووە کە «ئەبو ئیبراهیم قورەیشی» لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکی لە ئیدلەب دا کوژراوە.

وتەکانی بایڕێن لە بارەی کوژرانی سەرکردەی تازەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا لە کاتێکدایە کە سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە، لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمریکی لە ئیدلەب 13 کەس لەوانە کۆمەڵێک ژن و منداڵ کوژراون.

بەرپرسێکی ئەمریکیش لە بارەی کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل لە میانەی ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا لە ئیدلەب بانگەشەی کردووە کە، سەرکردەکەی داعش بە هۆی پشتێنێکی تەقەمەنییەوە خۆی تەقاندووەتەوەو بووەتە هۆی کوژرانی ئەو خەڵکە سڤیلە.

سەرپەیڤ