وەزیری ناوخۆی تورکیا سەردانی ئیدلبی کرد
دوو ڕۆژ دوای کوژرانی ئەلقوڕەیشی ، سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا سەردانی ئیدلەبی کرد .
سولیمان سویلۆ وەزیری ناوخوی تورکیا هاوڕێ لە گەڵ ڕەحمی دوغان پارێزگاری خەتای ، و یونس سزر" سەرۆکی ڕێکخراوی ڕووبەڕوو بوونەوەی کارەساتە سرووشتیەکان سەردانی ئیدلەبی کرد . سویلو تەنیا دوو ڕۆژ دوای کوژرانی ئەبوو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕە یشی لە ئیدلەب سەردانی ئەو شارەی کرد .
سویلو لەو سەفەرەدا سەردانی ماڵگەلێکی کرد کە بە هاوئاهەنگی ئەی ئێف ئەی دی " لە ناوەندی شاری ئیدلەب خەریکی ساز کردنن .
ناوچەگەلێک کە سویلو لەو سەفەرەدا سەردانیانی کرد ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی تەحریولشام یەکێک لە گرووپە میلیشیاکانی ژێر فەرمانی تورکیان .
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ناوچەگەلێک کە سویلو سەردانی کردووە ڕێک لە چەن کیلومەتری شوێنی کوشتنی ئەمیری داعش دایە .
بەرلەوەش ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە ئیدلەب و لە نزیکی ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی تورکیا کوژرا بوو .
تورکیا بە دەروام تاوانبار بووە بە پاڵپشتی لە تڕوڕیستان لە سووریا .