لە تۆپبارانی ھێزەکانی سەر بە تورکیا ، 3 کەس لە پارێزگەی حەڵەب کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i405455-لە_تۆپبارانی_ھێزەکانی_سەر_بە_تورکیا_3_کەس_لە_پارێزگەی_حەڵەب_کوژران
شەوی رابردوو ناوەندی شارۆچکەی ئەعزاز لەسنوری پارێزگای حەلەب تۆپبارانکرا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2022 09:28 Asia/Tehran
  • لە تۆپبارانی ھێزەکانی سەر بە تورکیا ، 3 کەس لە پارێزگەی حەڵەب کوژران

شەوی رابردوو ناوەندی شارۆچکەی ئەعزاز لەسنوری پارێزگای حەلەب تۆپبارانکرا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی باکور (NPA) بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە، ناوەندی شارۆچکەی ئەعزاز لەسنوری پارێزگای حەڵەب تۆپبارانکراوە.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لە بۆردومانەکەدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە  و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

شەوی 13ی ئەم مانگەش سنوری چەند گوندێکی ناحیەی عەین عیسا و رێگەی نێودەوڵەتی ناسراو بە M4 لە کوردستانی سوریا تۆپباران کران، لە ئەنجامیشدا کەسێک کوژرا.