ھاوێژرانی ڕۆکێت بەرەو بنکەی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406546-ھاوێژرانی_ڕۆکێت_بەرەو_بنکەی_سوپای_ئەمریکا_لە_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
سەرچاوە خۆجێییەکان لە سووریا باسی ھاوێژرانی ڕۆکێت بەرەو بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2022 12:59 Asia/Tehran
  • ھاوێژرانی ڕۆکێت بەرەو بنکەی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە خۆجێییەکان لە سووریا باسی ھاوێژرانی ڕۆکێت بەرەو بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی ھەینی ڕایانگەیاند: ئەم ھەڵمەتە دژی بنکەیەکی ئەمریکی لە نزیکی گەورەترین ھەرێمی نەوتیی سووریا لە ڕۆژھەڵاتی ئەم ھەڵمەتە ئەنجامی گرتووە.

جێگای ئاماژەیە ھێشتا ڕێژەیەکی ڕێک و پێک تر لە لایەن سەرچاوە میدیاییەکانی سووریاوە سەبارەت بەم ھێرشە ڕۆکێتییەو ئەنجامەکەی بڵاو نەبووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە داگیرکەرانی ئەمریکی بە ھاوکاری چەکدارانی ھەسەدە کاری دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتیان لە ھەرێمە نەوتییەکانی «ڕەمیلان» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکەی سووریاشیان دەست پێ کردووە.