تۆپبارانی حەسەکە لە لایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406758-تۆپبارانی_حەسەکە_لە_لایەن_تورکیاوە
تۆپخانەی ھێزەکانی تورکیا و تاقمە تیرۆریستەکان سەر بە ئانکارا ، بۆ جارێکی دیکە حەسەکەیان تۆپباران کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2022 05:13 Asia/Tehran
  • تۆپبارانی حەسەکە لە لایەن تورکیاوە

تۆپخانەی ھێزەکانی تورکیا و تاقمە تیرۆریستەکان سەر بە ئانکارا ، بۆ جارێکی دیکە حەسەکەیان تۆپباران کرد .

 

ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان ، چەند بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سوریای داگیر کردووە و تاقمێک لە لەشکەریانی تورکیا ھەروا لەم ناوچانە ماونەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ھەواڵدەریی سانا ، ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە تیرۆریستەکانی سەربەوان بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی پەکەکە ، بە بۆمبی موشەکیی ، ماڵی شارومەندانیان لە گوندی دەردارە ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی باکووری رۆژاوای سوریا تۆپباران کرد .

ئەم پەلامارە بۆسەر دەوربەری شارۆکەی ئەبووڕاسین ھەڵکەوتوو لە دەوربەری باکووری روژاوای حەسەکە ئەنجام بووە .

میدیاکان ھیچ راپۆرێکیان لە برینداربوون یان کوژرانی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بڵاونەکردووەتەوە .