ھێزەکانی ئەمریکی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلیان لە سووریادا ڕفاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406810-ھێزەکانی_ئەمریکی_کۆمەڵێک_لە_خەڵکی_سڤیلیان_لە_سووریادا_ڕفاند
ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی دا لە ڕەققە ، کۆمەڵێک سڤیلیان ڕفاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2022 05:48 Asia/Tehran
  • ھێزەکانی ئەمریکی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلیان لە سووریادا ڕفاند

ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی دا لە ڕەققە ، کۆمەڵێک سڤیلیان ڕفاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سانا، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانییان لە ناوچەی «ئەلحوس» لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ڕەققە ئەنجام دا کە لە ئەنجامی دا کۆمەڵێک سڤیلیان ڕفاندو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە، ڕفاندنی شارومەندانی سڤیل لەو شێوازانەی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکیە لە ناوچەکە کە بە ئامانجی جۆربەجۆر لەوانە بەکارھێنانی زۆرەملی لە شەڕدا ئەنجام دەگرێت.

ھێزەکانی سووریای دیموکرات«ھەسەدە»ی سەربە لەشکریانی ئەمریکیش لەم دواییەدا ھەڵکوتانەسەر ماڵی خەڵکی سڤیلیان لە پارێزگاکانی ڕەققەو حەسەکە ھەڵکەوتوو لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە پەرە پێ داوە.