بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی سوریا لە گەڵ پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406922-بەرەنگاربوونەوەی_بەرگریی_ئاسمانیی_سوریا_لە_گەڵ_پەلاماری_موشەکیی_رژێمی_زایۆنی
بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا دوانیوەڕۆی شەممە رووبەڕووی پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی مەسیاف بووەوە لە پارێزگەی حەما ی رۆژاوای سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2022 04:49 Asia/Tehran
  • بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی سوریا لە گەڵ پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی

بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا دوانیوەڕۆی شەممە رووبەڕووی پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی مەسیاف بووەوە لە پارێزگەی حەما ی رۆژاوای سوریا .

 ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا -سانا- رایگەیاند ، بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە ،چەندین موشەکی لە سەر ناوچەی مەسیاف شوێنپێ گرتووە و تێکی شکاندوون . 

بە پێی راگەیانندنی سانا ، دوژمنی زایۆنی ئەم پەلامارەی لە باکووری لوبنانەوە ئەنجامداوە . 

فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی بەینابەین بە سودوەرگرتن لە ئاسمانی لوبنان یان لە رێگەی بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەولان ، پەلاماری موشەکیی دەکەنە سەر سوریا . 

ھێزەکانی ئاشتی پارێزی رێکخراوی نەتەوەکان جێگیر لە لوبنان بە جاران راپۆریانداوە رژێمی زایۆنی ھەر رۆژ بڕیارنامەکانی رێکخراوی نەتەوەکان پێشێل دەکات و دەستدرێژی دەکاتەسەر سنووری ئاسمانیی لوبنان .