هێزەکانی تورکیا دەوروبەری شارۆچکەی تل تەمریان تۆپباران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i407159-هێزەکانی_تورکیا_دەوروبەری_شارۆچکەی_تل_تەمریان_تۆپباران_کرد
ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی تورکیا گوندی تل تویلی ئاشورییان لە رۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر لە پارێزگای حەسەکە تۆپباران کرد، بەشێک لە موشەک و گولـلە هاوەنەکانیش لەنزیک بنکەی هێزەکانی روسیا لە تل تەمر کەوتنەخوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 02:41 Asia/Tehran
  • هێزەکانی تورکیا دەوروبەری شارۆچکەی تل تەمریان تۆپباران کرد

ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی تورکیا گوندی تل تویلی ئاشورییان لە رۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر لە پارێزگای حەسەکە تۆپباران کرد، بەشێک لە موشەک و گولـلە هاوەنەکانیش لەنزیک بنکەی هێزەکانی روسیا لە تل تەمر کەوتنەخوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی باکوور (NPA) بڵاویکردەوە، تۆپبارانەکەی هێزەکانی تورکیا گوندی تل تویلی ئاشورییان لە باکوری حەسەکە بەئامانج گرتوە و چەند موشەک و گولـلە هاوەنێک لەنزیک گوندەکە کەوتونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆپبارانەکە زیانی ماددی هەبووە و زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، هەروەها تۆپبارانەکە نزیک بووە لە بنکەی هێزەکانی روسیا لە تل تەمر.  

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا شارۆچکەی تل تەمر روبەڕوی هێرشێکی هاوشێوە بووەوە کە هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سنوری چەند ناوچەیەکی ئەو شارۆچکەیەیان تۆپباران کرد.

شەوی رابردووش سوپای تورکیا سنوری گوندی راڤینا لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە قەزای ئامێدییان تۆپبارانکرد، تۆپبارانەکەش سەرەڕای دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانی گوندەکەدا، زیانی بە ژینگەی ناوچەکەش گەیاند.