نرخی گازی ئوروپا گەیشتە باڵاترین ئاست لە ٢٠٢٣وە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446178-نرخی_گازی_ئوروپا_گەیشتە_باڵاترین_ئاست_لە_٢٠٢٣وە
چڕبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەو گرفت سازبوون لەبەردەم تیجارەتی وزە لەڕێی کەنداوی فارس و گەرووی هورمزەوە، نرخی گازی سروشتی لە ئوروپا گەیاندووەتە باڵاترین ئاست لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە.
(last modified 2026-08-22T13:51:46+00:00 )
ئاب 22, 2026 15:19 Asia/Tehran
  • نرخی گازی ئوروپا گەیشتە باڵاترین ئاست لە ٢٠٢٣وە

چڕبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەو گرفت سازبوون لەبەردەم تیجارەتی وزە لەڕێی کەنداوی فارس و گەرووی هورمزەوە، نرخی گازی سروشتی لە ئوروپا گەیاندووەتە باڵاترین ئاست لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە.

نرخی گرێبەستی داهاتووی گازی سروشتیی ئوروپا گەیشتووەتە نزیک شەست و شەش یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاتژمێر؛ ئاستێک کە لەبەراوەرد لەگەڵ چەند مانگی ڕابردوو، هەڵکشانێکی بەرچاوی بووە.

هاوکات، بارودۆخی پاشەکەوت و یەدەگی گازی ئوروپاش نیگەرانییەکانی زیاد کردووە. ڕێژەی پڕبوونی تانکەڕەکانی گازی یەکێتی ئوروپا نزیکەی سەتا ٦٢ ڕاگەیێندراوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو ڕێژە، لەماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، نزیک بە سەتی ٧٤ بوو.