نیسان 26, 2022 13:42 Asia/Tehran
  • نوێنەری سووریا: بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای جیھانی، زایونییەکان بۆ بەردەوام کردنی دەست درێژکاری و تاوان ھان دەدات

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای جیھانی لە ھەمبەر تاوانکاری و ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بۆ سەر خاکی فەلەستین، ئەم ڕژێمە بۆ بەردەوامی پێشێل کردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ھان دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، «بەسام سەباغ» شەوی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت جەختی لەوە کردەوە کە، بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای جیھانی دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئاسایشت و ئاشتیی ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوەو وەجمەندیی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و کارایی پێکھاتەکانی بچێتەژێر نیشانەی پرسیارەوە.

«سەباغ» ھێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەرخاکی سووریای بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە بۆ سەر ئاسایشت و سەقامی ئەم وڵاتەو ناوچەکە زانی و داوای ئیدانەکران و خۆتێگەیاندنی دەستبەجێی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی و ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیەی کرد.

سەباغ پێی داگرت: ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی نەک ھەر ئاسایشتی و سەقامی سووریا بەڵکو سەقامی ناوچەکەش تێک دەدات و سووریا مافی خۆی بۆ وەڵایم دانەوە بە ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بە پارێزراو دەزانێ.

سەرپەیڤ