میدیا سوریەکان : هەواڵی هەوڵی کوشتنی بەشار ئەسەد بە دوورە لە راستیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i407603-میدیا_سوریەکان_هەواڵی_هەوڵی_کوشتنی_بەشار_ئەسەد_بە_دوورە_لە_راستیی
میدیا سوریەکان رایانگەیاند ، هەواڵی هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە کاتی نوێژی جەژنی رەمەزان بە دوورە لە راستیی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2022 14:12 Asia/Tehran
  • میدیا سوریەکان : هەواڵی هەوڵی کوشتنی بەشار ئەسەد بە دوورە لە راستیی

میدیا سوریەکان رایانگەیاند ، هەواڵی هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە کاتی نوێژی جەژنی رەمەزان بە دوورە لە راستیی .

هەندێ سەرچاوەی میدیایی ئەمڕۆ بەیانیی لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایانگەیاند هەوڵی تیرۆری بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دراوە لە کاتی ئامادەبوونی لە مزگەوتی ئەلحەسەن .

ماڵپەڕی ئەلوەتەنی سوریا ئەمڕۆ نیوەڕۆ دەنگوباسی هەوڵی ناکامی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەم وڵاتەی بە دەنگۆ زانی .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ش هیچ هەواڵێکی لە بارەی هەوڵدان بۆ کوشتنی بەشار ئەسەد بڵاونەکردووەتەوە .