ھەگەری بەرپاکرانی خولی تازەی دانوستانەکانی ئاستانە ھەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i407689-ھەگەری_بەرپاکرانی_خولی_تازەی_دانوستانەکانی_ئاستانە_ھەتا_کۆتایی_ئەم_مانگە_زایینییە
«میخاییل بۆگدانۆف» یاریدەری وەزیری دەرەوەو نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا ڕۆژی پێنج شەممە ھیواداریی دەربڕی کە خولی تازەی دانوستانەکانی ئاستانە ھەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە لە «نورسوڵتان»ی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2022 06:57 Asia/Tehran
  • ھەگەری بەرپاکرانی خولی تازەی دانوستانەکانی ئاستانە ھەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە

«میخاییل بۆگدانۆف» یاریدەری وەزیری دەرەوەو نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا ڕۆژی پێنج شەممە ھیواداریی دەربڕی کە خولی تازەی دانوستانەکانی ئاستانە ھەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە لە «نورسوڵتان»ی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «بۆگدانۆف» بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ بەرپاکرانی خولی تازەی دانوستانی ئاستانە لە کۆتایی ئەم مانگە زایینییەی ئێستا ئەنجامی گرتووە، وتیشی: لەم بارەیەوە لەگەڵ تاران و ئانکاراو کاربەدەستانی سووریا قسە کراوە.

دوایین خولی دانیشتنی ئاستانە لە ئاستی کارناسان دیسامبەری ڕابردوو لە «نور سوڵتان» بەرپا کرا.

ئێران و تورکیاو ڕووسیا وەکو وڵاتانی گەرەنتی دەری ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا ھەوڵ دەدەن.

دانوستانی ئاستانە لە ژانویەی ٢٠١٧ بە دەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھاوکاریی ڕووسیاو تورکیاو بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا دەستی پێ کراوە.