کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکەوە بەرەو عێراق کەوتە ڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i407912-کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_حەسەکەوە_بەرەو_عێراق_کەوتە_ڕێ
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی چوونە دەرەوەی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی بریتی لە 50 ئۆتۆمبیلی سەربازی و ناسەربازی لە دەڤەری حەسەکەوە و ئامادەییان بۆ گواستنەوە بۆ عێراق کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2022 12:05 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکەوە بەرەو عێراق کەوتە ڕێ

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی چوونە دەرەوەی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی بریتی لە 50 ئۆتۆمبیلی سەربازی و ناسەربازی لە دەڤەری حەسەکەوە و ئامادەییان بۆ گواستنەوە بۆ عێراق کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، مێدیاکان باسی  چوونە دەرەوەی کاروانی سەربازیی ئەمریکییان کرد لە بنکەی سەربازیی شەدادێ بەرەو ناوچەی تەل حەمیس هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ئەو کاروانە لە ڕێگای جادەی ئەلبترۆل، لە ناوچەی تەل حەمیس بەرەو فڕۆکەجانەی خەراب ئەلجەیر لە ناوچەی ئەلیەعرەبیە ڕۆیشتن. 

شیاوی باسە کە پێشتر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی بریتی لە تەقەمەنی و چەک و چۆڵ بە چوونە دەرەوە لە عێراق چوونە ناو بنکەی خۆیان لە فڕۆکەخانەی خەراب ئەلجەیر لە دەڤەری حەسەکە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.