بەرپاکرانی دەواری نیشتیمان بە ھۆی تیرەو ھۆزە عەرەبەکان لە تەواوی پارێزگاکانی سووریا
تیرەو ھۆزە عەرەبەکان لە تەواوی پارێزگاکانی سووریا بۆ داکۆکی لە ھەوڵەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بەردەوام کرانی ئاشتیی نیشتیمانی «دەواری نیشتیمانییان» ھەڵدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، تیرەوھۆزە عەرەبەکانی سووریا دەوارەکانی ناوچەی خۆیانیان بە ناوی «دەواری نیشتیمان» بەرپا کرد.
بەشداران بە بەرپا کردنی ئەو دەوارانە داکۆکیی خۆیانیان لە ھەوڵەکانی دەوڵەت بۆ بەردەوامیی ئاشتەوایی نیشتیمانی و بەھرە وەرگرتن لە بڕیارەکانی لێخۆشبوون لە مەڕ ھێزمەند کردنی پەیوەندیی دلۆڤانانەو بەشداریی چالاک لە ڕەوتی بنیاتنانەوە ڕاگەیاند.
ھەر لەم کاتەدا نەتەوە عەرەب و کوردەکان لە شاری حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاش گەڵاڵەی تازەی تورکیا بۆ چێکردنی ھێندێک خانوبەرەیان لە ناوچە داگیرکراوەکان و جێگیر کردنی ئاوارە سوورییەکانیان لەو شوێنانەدا ئیدانەکرد و لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت داوایان کرد ھەتا سیاسەت و ھێرشەکان بە مەبەستی گۆڕینی پێکھاتەی حەشیمەتی لەو ناوچانە ڕابگڕێت.