شەڕی نێوان بەکرێگیراوانی تورکیا لە باکووری سووریا  22 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i408909-شەڕی_نێوان_بەکرێگیراوانی_تورکیا_لە_باکووری_سووریا_22_کوژراو_و_برینداری_لێکەوتەوە
 دوو گرووپی تیرۆریستیی سەر بە تورکیا واتە بەرەی شام  و ئەحرار شام لە پارێزگای حەلەب پێکیان دادا و تا ئێستا ٢٢ کەس کوژراون و بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2022 02:34 Asia/Tehran
  • شەڕی نێوان بەکرێگیراوانی تورکیا لە باکووری سووریا  22 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 دوو گرووپی تیرۆریستیی سەر بە تورکیا واتە بەرەی شام  و ئەحرار شام لە پارێزگای حەلەب پێکیان دادا و تا ئێستا ٢٢ کەس کوژراون و بریندار بوون.

بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی نۆرس پرێس، شەڕ و پێکدادان لەنێوان بەرەی شام و ئەحرار شام  لە ناوچەی ئەلباب لە بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب لە باکوری سوریا بەردەوامە و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیش لە زیادبووندایە . 

ڕۆژنامەی نۆرس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بڵاویکردەوە، لایەنەکان مەودای گرژییەکان زیاد دەکەن؛ لە ئەنجامی هێرشەکان دا حەوت کەس کوژراون کە دوو کەسیان مەدەنی بوون و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون کە چواریان منداڵن.

بە وتەی سەرچاوەکە لەم پێکدادانانەدا چەکی قورس و تانک بەکاردەهێنرێت. 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپێکی ئەندامانی ئەحرار شامیش لە شارۆچکەی عەبلە لە دەوروبەری ئەلباب خۆیان ڕادەستی بەرەی شام کردووە.

 ئەو ناوچانەی لە باکووری سووریا کە لەلایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیاوە داگیرکراون، شایەتی نائەمنی و ململانێی ناوخۆیین.