سوپای سووریا پاشەکشەی بە لەشکریانی ئەمریکی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409249-سوپای_سووریا_پاشەکشەی_بە_لەشکریانی_ئەمریکی_کرد
هێزەکانی سووری ڕێگایان لە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2022 06:05 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا پاشەکشەی بە لەشکریانی ئەمریکی کرد

هێزەکانی سووری ڕێگایان لە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) دەستەیەک لە لەشکریانی سووری لە بازگەیەک دا ڕێگایان لە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەی ُتەل سەتیحَی قامیشلی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.

هێزەکانی سوپای سووریا ڕایانگەیاند: قەت ڕێگا بە هیچ کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا  نادەن بپەڕنەوەو ڕێگایان لێ دادەخەن.

سەرچاوە خڵجێییەکانیش ڕایانگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بارە نەوت و دەغڵ و دانی ئەم وڵاتە بە قاچاخ ڕەوانەی وڵاتانی دراوسێ دەکەن.

بە پێی ڕێژەو ئاماری وەزارەتی نەوتی سووریا لە ڕۆژێکدا 70 هەزار بەرمیل نەوتی سووریا بە هۆی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاو بەکرێگیراوانیان بە تاڵان دەبردرێت.