ته‌مووز 02, 2022 16:53 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دمشق : ئێمە دژی هەر کارێکی سەربازیین بە هەر پاساوێکەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ دیمه‌شق وتی: ئێمه‌ له‌ نیگه‌رانیی وڵاتی دراوسێمان تورکیا تێده‌گه‌ین و زۆر بە توندی لە دژی هەر هەنگاوێکی سەربازیین بە هەر پاساوێک .

 

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) دوای سەفەری  چەند ڕۆژ لەمەوبەری بۆ تورکیا ، تارانی بەرەو دیمشق بەجێهێشت .

هەفتەی رابردوو ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گەشتێکی چەند کاتژمێری بۆ تورکیا ئەنجامدا و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و گۆڕانکاریەکانی سووریایان تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا، خۆشحاڵیی خۆی بە ئامادەبوونی خۆی لە سووریا دەربڕی و وتی: ئەو کارەی  ڕژێمی زایۆنی و دەستدرێژی بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا بە توندی ئیدانە دەکەین. زایۆنیستەکان هاوکات لەگەڵ ئەو سزایانەی کە بەسەر خەڵکی خۆڕاگری سوریادا دەسەپێندرێت، هەوڵی ناسەقامگیری و زیادکردنی کێشەکانی خەڵک لە سوریا ئەدەن .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئێستا کە گەلی سوریا دەگەڕێتەوە بۆ شار و زێدی خۆیان، دەیانەوێت بەو کردەوانە دیمەشق نائارام  نیشان بدەن .

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریاش لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سوریا لە دۆسیەی ئەتۆمی  لە تەنیشت ئێراندایە و پشتیوانی لە هەڵوێستی ئەم وڵاتە دەکات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ ئاماژه‌ به‌ درێژه‌ی په‌لاماره‌کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر سووریا و ڕێوشوێنه‌ جۆراوجۆره‌کانی بۆ لاواز کردنی میحوه‌ری خۆڕاگری جه‌ختی کرد که‌ پێویسته‌ له‌ سایه‌ی پێشهاته‌ قووڵه‌ جیهانییه‌کاندا به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پێشهاتانه‌ بکرێت.

سەرپەیڤ