سوپای سووریا بنکەو بارەگاکانی لە گردوپەڕی ڕەققەو حەڵەب پتەوتر کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409359-سوپای_سووریا_بنکەو_بارەگاکانی_لە_گردوپەڕی_ڕەققەو_حەڵەب_پتەوتر_کردەوە
سوپای سووریا خەریکی پتەوکردنەوەی بنکەوبارەگا سەربازییەکانیەتی لە شارۆچکەی «عەین عیسا» لە گردوپەڕی باکووری ڕەققەو شارۆچکەی کۆبانی لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی حەڵەب.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2022 20:46 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا بنکەو بارەگاکانی لە گردوپەڕی ڕەققەو حەڵەب پتەوتر کردەوە

سوپای سووریا خەریکی پتەوکردنەوەی بنکەوبارەگا سەربازییەکانیەتی لە شارۆچکەی «عەین عیسا» لە گردوپەڕی باکووری ڕەققەو شارۆچکەی کۆبانی لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی حەڵەب.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی مەیادین، «فەرھاد شامی» بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی ھێزەکانی سووریای دیموکرات وتی: ٥٥٠ سەربازی سوپای سووریا گەییشتوونەتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ھەسەدە.

شامی وتووشیەتی: سەربازانی سووریا دوای دەشت ڕاگەییشتنیان بە لێک گەیینێکی سەرەتایی بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی دەست درێژکارانەی تورکیا دژی ئەم ناوچەیە، ھاتوونەتە نێو ئەو ناوچانەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر ڕایگەیاند بوو کە، ئەم وڵاتە بەم زووانە ئۆپراسیۆنێک بۆ پێکھێنانی «ناوچەیەکی ھێمن» لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتریی سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا لە باشووری وڵاتەکەی ئەنجام دەدات.