ڕوودانی چەند تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە «دێرۆزوور»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409366-ڕوودانی_چەند_تەقینەوەیەک_لە_بنکەی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_دێرۆزوور_ی_سووریا
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەکیان کرد لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2022 21:04 Asia/Tehran
  • ڕوودانی چەند تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە «دێرۆزوور»ی سووریا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەکیان کرد لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، زرمەی لانیکەم دوو تەقینەوەی قورس لە بنکەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ھەڵکەوتوو لە ھەرێمی نەوتیی «ئەلعەمەر» لە ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور» بیستراوە.

ھێشتا لە بارەی وردیانی زیاتری ئەم ڕووداوە ھەواڵێکی ئەوتۆ بڵاو نەبووەتەوە.

بنکە نایاساییەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین بەر کەوتووەتە بەر ھێرش و پەلامار.

ھاوکات سەرچاوە مەیدانییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، لە ئێستادا کۆپتەرەکانی سەر بە ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە نزیکی ناوچەی «تەنەف» لە سێ کوچکەی سەرسنووریی سووریاو ئەردەن و عێراق خەریکی گەشت لێدانن.