ته‌مووز 13, 2022 21:32 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا ئاگری بە سەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە گردوپەڕی ئیدلەب باراند

سوپای سووریا لە تازەترین ھەڵمەتی خۆی دا ئاگری بە سەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە گردوپەڕی باشووری ئیدلەب باراند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممە ئەلبەلەد، سوپای سووریا مۆگەکانی تیرۆریستانی لە «بینین» ، «فلیفل» گردوپەڕی «ئەلفەتیرە» لە «جەبەل زاویە» لە گردوپەڕی باشووری ئیدلەب ئایە بەر ھێرش.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی سیەربە نەیارانی سووری باسی پێکدادانی قورسی نێوان ھێزەکانی سوپای سووریاو تاقمە تیرۆریستییەکانیان کردووە لە «سەھلولغاب» لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەماە».

سەرچاوەکانی سەربە نەیارانی سووری ھەروەھا باسی ھێرشی فڕۆکەکانی ڕووسیا بۆ سەر بنکەکانی تیرۆریستانیان کردووە لە قوڵایی «جەبەل زاویە» لە گردوپەڕی باشووری ئیدلەب.

جێگای ئاماژەیە، ھەر ئەم سەرچاوانە باسی شەڕە ھاوەنی نێوان تیرۆریستانی ناسراو بە «فەتحولموبین» لە جەبەل ئەکرادی باکووری لازقیەو سوپای سووریاشیان کردووە.

سەرپەیڤ