ته‌مووز 24, 2022 17:21 Asia/Tehran
  • جێگرەکەی مەزڵووم کۆبانێ لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا کوژرا

سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیا کوژرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-7-2022 مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە توویتێکدا کوژرانی جێگرەکەی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاند، لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات دەڵێت: سەلوە ناوی "گیان عەفرین" بووە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردووە و دژی داعش جەنگاوە.

مەزڵووم عەبدی داوا لە هاوبەشەکانی دەکات ئەو کارە "دووژمنکارییانەی تورکیا" رابگیرێت و دەشڵێت "تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە".