کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعش لە باشووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410306-کوژرانی_سەرکردەیەکی_باڵای_داعش_لە_باشووری_سووریا
سەرکردەیەکی باڵای تاقمی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای دەرعا کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2022 07:29 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعش لە باشووری سووریا

سەرکردەیەکی باڵای تاقمی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای دەرعا کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ھەواڵدەریی «نۆرس پرێس»، سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە پارێزگای دەرعا ھەڵکەوتوو لە باشووری سووریا باسی کوژرانی «موحەممەد عەبدوڵڵا ئەلبائیع» ناسراو بە «ئەبو سالیم ئەلعێراقی» لە سەرکردە باڵاکانی تاقمی تیرۆریستی داعشی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەلعێراقی دوای پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشتی سووریا کە سەقامگەکەیان گەمارۆ دابوو، خۆی تەقاندەوە.

ئەلعێراقی لە بنەڕەت دا خەڵکی شاری موسڵی عێراق بووەو لە سەرکردە باڵاکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باشووری سووریا دێتە ئەژمار. ناوبراو لە بەر پەیگەڕی ھێزەکانی سوپای سووریادا بووە.