هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری تەرتوسی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410448-هێرشی_فڕۆکە_جەنگیەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_شاری_تەرتوسی_سووریا
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی یەکشەممە باسی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تەرتۆسیان کرد کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2022 04:11 Asia/Tehran
  • هێرشی  فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری تەرتوسی سووریا

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی یەکشەممە باسی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تەرتۆسیان کرد کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سووریا .

فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بەینابەین بە پێشێلکردنی ئاسمانی لوبنان یان لە ڕێگەی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئامانجەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئەنجام دەدەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاوی کردووەتەوە کە بەرگری ئاسمانیی سووریا لە ئاسمانی تەرتوس لە چەند ئامانجی دژبەری داوە .

بە پێی هەواڵەکان، فڕۆکە جەنگیەکانی  ڕژێمی زایۆنی لە ئاسمانی لوبنانەوە چەند مووشەکێکیان بەرەو سووریا ئاراستە هاویشتووە .

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە بڵاونەکراوەتەوە.