ئاب 29, 2022 11:38 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە باکووری سووریا

ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند چەکدارەکانی گرووپی تیرۆریستی "بەرەی نوسرە" سێ جار ناوچەی دابەزاندنی بارگرژییان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا تۆپباران کردووە.

گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ لایه‌ن سوپای سووریا و هێزه‌کانی خۆڕاگری ئیسلامیه‌وه‌ تووشی شکستی یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌ بووه‌، تا ئێستاش به‌ پشتیوانیی تورکیا له‌ ناوچه‌کانی دابه‌زینی  بارگرژیی سووریا ئاماده‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ ھەنگاوە دژبەریەکانی.

بەپێی راپۆرتی رۆژی دووشەممەی سپۆتنیک؛ ئۆلیگ ئیگۆرۆڤ، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتەوایی روسیا لە سوریا (حەمیمیم) رایگەیاند: دوێنێ شاهیدی سێ تۆپبارانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بووین لە ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژیی.

ئیگۆرۆڤ گوتیشی: دوو حاڵەتی تۆپبارانکردن لە پارێزگای لازقیە و حاڵەتێکیش لە پارێزگای ئیدلب لەلایەن تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ئەنجام دراون.

 

سەرپەیڤ