رۆنانی سێھەمین بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی ئەمریکی لە قامیشلی
هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی نوێیان لە گردوپەڕی شاری قامیشلی لە باکووری حەسەکە دروستکرد کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕی "العربی الجدید"، هێزەکانی ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازییان لە گوندی نەقارە دامەزراندووە، کە دەکەوێتە سێ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای قامیشلی، ئەمە سێهەمین بنکە لەم ناوچەیە.
گرنگی ئەم بنکە نوێیە لەوەدایە کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی قامیشلی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی روسیا و بە بنکەی سەرەکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دادەنرێت.
بەپێی راپۆرتەکە، دروستکردنی ئەم بنکەیە هاوکات بووە لەگەڵ گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە، هەروەها رۆژی هەینی کەرەستەیەکی دیکەی سەربازی رەوانەی ئەم ناوچەیە کراوە.
سهربازانی ئهمریکی له باکوور و ڕۆژههڵاتی سووریا جێگیرن و دوو بنکهی حهقل عومهر و ئهلتهنف له گهورهترین بنکهکانی ئهو سهربازانهن.