هەسەدە ٩٠ کەسی بە تۆمەتی پێوەندیی لە گەڵ تورکیا دەستگیرکرد
ئهیلوول 10, 2022 22:05 Asia/Tehran
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند "هەسەدە ٩٠ کەسی بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکرد".
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، هێزە تایبەتییەکانی هێزهکانی سووریای دیموکرات هەسەدە ٩٠ کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و بوونی پەیوەندیان بە تورکیا و گروپە چەکدارەکان کە پەیوەندیان بە هێرشەکانی دوو مانگی رابردووەوە هەبووە لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەستگیرکردووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگە، تەواوی ئەو کەسانە راپێچی زیندانەکانی باکووری حەلەب، حەسەکە، رەقە و دێرەزوور کراون.