ئه‌یلوول 20, 2022 17:46 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانی ھەڵتەکاند

سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانی نوسرەی لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ھەڵتەکاند.

بەپێی ماڵپەڕی رۆژنامەی «ئەلوەتەن»ی سووریا، سوپای سووریا، لە وەڵامی دوو هێرشی گرووپی تیرۆریستیی نوسرە (تەحریرۆشام) بۆ سەر ئیدلب و سێ هێرشی ئەم گرووپە بۆ سەر لازقییە لە  ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە سوریا، پێگەی تیرۆریستانی لە «دەشتی ئەلغاب» لە باکووری ڕۆژئاوا و ڕیفی باشووری ئیدلیب ھەڵتەکاند.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکینەکانی سوپای سوریا لە ڕیفی پارێزگای حەما، بە تۆپخانەی قورس، پێگەکانی نوسرە و گروپە هاوپەیمانەکانی لە دەوروبەری گوندی «ئەلحەلوبە» و دەڤەری «ئەلمەشاریع» لە دەشتی باکووری ڕۆژئاوای «ئەلغاب» کردووەتتە ئامانج و لە هەمان کاتدا یەکە سەربازییەکان لە ڕیفی باشووری پارێزگای ئیدلبیش تۆپبارانی مۆڵگەکانی تیرۆریستانیان کردووە لە ناوچەکانی «سوفۆهان»، «ئەلفاتیرە»، «بنین» و «ئەلبارە» لە ناوچەی «جەبەل ئەلزاویە» لە ڕیفی باشووری ئیدلب.

ناوچەی کەم ئاڵۆزیی ئیدلب داگری پارێزگای ئیدلب و بەشێک لە پارێزگاکانی حەلەب، حەما و لازقییە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایەو تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەو ناوچانەدا مۆڵ دراون.

سەرپەیڤ