ئامادەبوونی «بەشار ئەسەد» لە ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەر (ص) لە دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i411966-ئامادەبوونی_بەشار_ئەسەد_لە_ئاهەنگی_لەدایکبوونی_پێغەمبەر_(ص)_لە_دیمەشق
سەرچاوه سورییەکان ڕایانگەیاند، سەرۆک کۆماری سووریا بەشداری له ئاهەنگی له دایکبوونی پێغەمبەری پیرۆز (ص) کردووه.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2022 17:04 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی «بەشار ئەسەد» لە ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەر (ص) لە دیمەشق

سەرچاوه سورییەکان ڕایانگەیاند، سەرۆک کۆماری سووریا بەشداری له ئاهەنگی له دایکبوونی پێغەمبەری پیرۆز (ص) کردووه.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا) ڕۆژی یەکشەممە، «بەشار ئەسەد»، سەرۆک کۆماری سووریا بەشداری لە ئاهەنگی لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام کرد کە لە مزگەوتی «بەنی ئومەیە»ی دیمەشق بەڕێوەچوو.

لە ئاھەنگەکەدا کۆمەڵێک لە زانایانی ئایینی و بەشێک لە بەرپرسانی سیاسیی سووریاش ئامادە بوون.

ئەمڕۆ (یەکشەممە)، ١٢ی مانگی ڕەبیعولئەووەڵی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی، هاوکات لەگەڵ ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بەپێی ڕیوایەتێک، ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەدی مستەفا (ص)، پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام و دەستپێکی حەوتەی وەحدەت و یەکڕیزییە.

لە ڕوانگەی سوننەکانەوە ١٢ی ڕەبیعولئەووەڵ لە ڕوانگەی شێعەکانەوە ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵ  ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص)ـە.

حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە یەکێک بوو لە بانگخوازانی وەحدەت و یەکڕیزی لە جیهانی ئیسلامدا، ئەم پرسەی بۆ یەکگرتنەوە و لێک نزیککردنەوەی چینە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای ئیسلامی هێنایە ئاراوەو ئەو مەودایەی نێوان ئەم دوو بەروارەی واتە ھەر لە ١٢ ھەتا ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی وەک "حەوتەی وەحدەت"ناودێر کرد.