تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 15:45 Asia/Tehran
  • سوریا: دەمانەوێت سیستمێکی نوێی نێودەوڵەتی دابمەزرێنین

بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، حکومەتی سووریا جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی سیستمێکی نوێی نێودەوڵەتی و پێشگرتن بە تاوانکاری و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریە؛ وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کرد: پابەندنەبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گرتنەبەری سیاسەتی دەستدرێژی و کۆلۆنیالیزم، پێوەری دووفاقانەو تاڵانکردنی سامانی وڵاتانی ڕوولەگەشە ، بووە ھۆی ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆڵی ئاسایی خۆی دوور کەوێتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: سوریا ھەروەکو ڕابردوو داوای پێکهێنانی سیستەمێکی نوێی نێودەوڵەتی دەکات کە ڕێز لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت و کۆتایی بە سیاسەتەکانی هەژموون و دەسەڵاتی کۆلۆنیالیستی بهێنێت و پێش بە کردەوەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و تاوانەکانی لە ناوچە عەرەبییە داگیرکراوەکان بگرێت و بەستێن بۆ دروستکردنی جیهانێکی نوێ خۆش کات کە تێیدا گەلان لە مافەکانیان بەهرەمەند بن و، دیموکراسی بەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا زاڵ ببێ و جیهان چێژ لە گەشەسەندنی بەردەوام وەربگرێت.

لەساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی گەلێک جار لەڕێگەی ئاسمانییەوە هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کە لە زۆربەی ئەو هێرشانەدا بە شوێنگرتنی دەستبەجێ بەرگریی ئاسمانیی سووریاوە ،بەرپەرچی ئەو ھێرشانە دراوەتەوە.

سەرپەیڤ