بەشار ئەسەد: ئێمە توانای ئاوەدانکردنەوەی ئەو وێرانەیەمان هەیە کە تیرۆر بەجێی هێشتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i412413-بەشار_ئەسەد_ئێمە_توانای_ئاوەدانکردنەوەی_ئەو_وێرانەیەمان_هەیە_کە_تیرۆر_بەجێی_هێشتووە
سەرۆک کۆماری سوریا لە سەردانێکیدا بۆ کارگەیەک لە حومسی سوریا جەختی لە توانای ئەو وڵاتە کردەوە بۆ ئاوەدانکردنەوە چاککردنەوەی ئەوەی تیرۆریستان لەناویان بردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2022 19:35 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: ئێمە توانای ئاوەدانکردنەوەی ئەو وێرانەیەمان هەیە کە تیرۆر بەجێی هێشتووە

سەرۆک کۆماری سوریا لە سەردانێکیدا بۆ کارگەیەک لە حومسی سوریا جەختی لە توانای ئەو وڵاتە کردەوە بۆ ئاوەدانکردنەوە چاککردنەوەی ئەوەی تیرۆریستان لەناویان بردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆژی ھەینیی  تەسنیم،  «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی هەینی سەردانی وێستگەیەکی غازی لە حومس کرد و لەگەڵ کرێکاران و تەکنیکاران قسەی کرد سەبارەت بە هەوڵەکانیان لە بەدیهێنانی ئەم کارە نیشتمانییە و ڕۆڵگێرانیان لە پاراستنیدا.

ناوبراو لە بارەی ئاسانکارییە گرنگەکانی ساڵانی شەڕیش وتی: ئەمڕۆ بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا، شەڕی نێوان ڕووسیاو وڵاتانی ڕۆژئاوا بەناوی ئۆکرانیا بەردەوامە، ئەم پڕۆژەیە و پڕۆژەکانی دیکە بۆ ئێمە زۆر گرنگ و ھەستیار بووە.

«بەشار ئەسەد» ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ جیهان ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بووەتەوە لە بواری دابینکردنی وزە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو کێشانە، خەریکی پەرە پێ دانی پڕۆژەگەلی نوێین ، نەک هەر ئەوەی لەنێاوچووە بووژێندرایەوە، بەڵکو بەشێکی نوێش لە کارگەو دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە زیاد کراوە.