وەزیری دەرەوەی سوریا: وەڵامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی دەدەینەوە
وەزیری دەرەوەی سووریا له سەر وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەست درێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی جەختی کرد.
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "عەسیر"ی عوممان سەبارەت بە هۆکاری وەڵام نەدانەوەی دەستدرێژکارییە بەردەوامەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە شاری دیمەشق و دەوروبەری، ڕایگەیاند: زایۆنییەکان ھەلی گەشتی ئاسمانیی ھێندێک لە فڕۆکە گەشتیارییەکان دەقۆزنەوەو لە کاتی تەقەکردن خۆیان دەدەنە پاڵ ئەو فڕۆکانە، بۆ ئەوەی ئەگەر بە موشەک وەڵامیان بدرێتەوە، لەوانەیە فڕۆکە گەشتیارییەکان پێوە ببن کە دیارە ئێمە ئەوە ناکەین.
«میقداد» وتی: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بەم دەستدرێژکارییانە ڕوونە؛ ئێمە دەڵێین و هۆشداری دەدەین کە درەنگ یان زوو ئیسرائیل وەڵامی ئەم دەستدرێژکارییانەی دەدرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی تامەزرۆی پێکدادان نییە و ئەوەی ئێستا پێویستی پێیەتی تەگبیرو پلاندانانە.
«فەیسەڵ میقداد» وێڕای ڕایگەیاندنی ئەمەی کە وڵاتەکەی بەم زووانە وەڵامی دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەداتەوە،و جەختی کرد کە، من گەلێک جار داوام لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە لە ئاراستەی ڕاگرتنی دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی ھەنگاو ھەڵگرێت.