کانونی یه‌که‌م 01, 2022 11:25 Asia/Tehran
  • ڕووسیا باسی پیلانی تیرۆریستانی کردووە بۆ هێرشی سەر ئیدلب بە ھۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە

ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند، تیرۆریستانی «تەحریرۆ شام» بە نیازن بە ھۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرش بکەنە سەر بنکەی «حەمیمیم» و پێگەکانی سوپای سوریا لە ئیدلب.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە تورکیا لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بخاتەڕوو بەشداریی دەورییە هاوبەشەکانی سوپای ڕووسیا لە سووریا نەکردووە.

لە کۆتایی هاوینی ٢٠١٨، سەرکردەکانی ڕووسیا و تورکیا لە شاری سوچیی ڕووسیا پێکەوە ڕێککەوتن و لە ئەنجام دا تورکیا بەڵێنی دا بەبێ شەڕو پێکدادان تیرۆریستانی سەقامگرتووی ئیدلب لەو ناوچەیە بباتە دەرەوەو یان چەکیان بکات، ئەمەش تا ئێستا سەری نەگرتووەو تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا هەندێک جار هێرش دەکەنە سەر لەشکریانی سوریاو یان بنکەکانی ڕووسیا لە دەوروبەری ئەم ناوچەیە.

هاوکات سوپای تورکیا لە ٢٠ی ئەم مانگەوە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا چڕتر کردووەتەوە.

بەغدا و دیمەشق گەلێک جار بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا کە بە بیانووی ڕاوەدوونانی چەکدارانی پەکەکە لە خاکی ئەم دوو وڵاتە ئەنجام دەگرێ ناڕەزامەندییان دەربڕیوەو بە پێشێلکرانی سەروەریی عێراق و سوریایان زانیوە.

 

سەرپەیڤ