کانونی یه‌که‌م 12, 2022 07:48 Asia/Tehran
  • تورکیا جارێکی تر حەسەکەی سووریای دایە بەر تۆپ

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە، هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەم وڵاتە جارێکی دیکە بە هێرشی تۆپخانە باکووری ڕۆژئاوای سووریایان کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە هێزەکانی تورکیا ناوچەکانی "تەل لەبەن" و "ئەلکەوزەلیە"یان لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە کردووەتە ئامانج، کە لە ئەنجام دا ھێندێک زیان لە ژێرخان و بیناکان  گەییشتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی دانیشتوانی شارۆچکەی ئەبوراسین لە گردوپەڕی باکوری حەسەکە بە هۆی هێرشی بەردەوامی داگیرکەرانی تورکیا و تۆپبارانی ئەم شارۆچکەیەکە وێرانکارییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە، ئاوارە بوونە.

سوپای تورکیا لەم دواییانەدا هێرشی تۆپخانەی بۆ سەر ناوچەی "ئەبو ڕاسین" لە دەڤەری باکوری ڕۆژئاوای حەسەکە دەستپێکردەوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا زیانێکی بەرچاو بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی سوریا کەوت.

سوپای تورکیا لە ٢٠ی نۆڤەمبەرەوە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا چڕتر کردووەتەوە. «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا تاوتوێ دەکات.

سەرپەیڤ