کانونی یه‌که‌م 13, 2022 14:57 Asia/Tehran
  • جەختی «فەیسەڵ میقداد» لە سەر پشتگریی سووریا لە پرسی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی سوریا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پرسی فەلەستین کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سانا ڕۆژی دووشەممە، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ «ڕووحی فتوح» سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین و شاندەکەی یاوەری گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و بەتایبەت ئاڵ و گۆڕەکانی فەلەستین و تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی و پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و مافەکانی گەلی فەلەستینی تاوتوێ کرد.

«فەیسەڵ میقداد» وێڕای ئیدانەکردنی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، لەوانە قەڵاچۆی ژنان و منداڵانی بێ دەرەتان لە لایەن ئەم ڕژێمەو وێرانکردنی قوتابخانەکان و پەرە پێ دانی شارۆچکەسازیی نایاسایی ، وتیشی: ئەو تاوانانە لە ئاستی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیدان.

وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای جەخت کردن لە پشتگریی سووریا لە پرسی فەلەستین و بڕوا ھەبوون بەوەی کە کێشەی فەلەستین پرسی سەرەکیی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتییە، هەوڵدان بۆ ئیدانە کردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و گرنگایەتیی یەکگرتوویی فەلەستین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بە پێویست زانی .

سەرپەیڤ