لە حومس دا هێرش کرایە سەر سوپای سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i413958-لە_حومس_دا_هێرش_کرایە_سەر_سوپای_سوریا
سەرچاوەیەکی هەواڵدەری هێرشی چەکداری بۆ سەر بارەگای سوپای سوریا لە پارێزگای حومسی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2023 06:33 Asia/Tehran
  • لە حومس دا هێرش کرایە سەر سوپای سوریا

سەرچاوەیەکی هەواڵدەری هێرشی چەکداری بۆ سەر بارەگای سوپای سوریا لە پارێزگای حومسی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارەگاکانی سوپای سوریا لە گردوپەڕی پارێزگای حومس لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، ٦ سەربازی سوریا کوژران.

پێشتر سەرچاوه سوورییەکان باسی کوژران و برینداربوونی ١٢ کەسیان له هێرشێکی تیرۆریستی له دێرەزوور کردبوو.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ٣ پاسی هەڵگری کرێکاران لە کێڵگەی نەوتی ئەلتیم لە دێرەزوور ئەنجامی گرتووە کە لە ئەنجام دا ١٠ کرێکار کوژران و ٢ کەسیش بریندار بوونە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سوپای تیرۆریستی ئەمریکا گەلێک جار پێگەو ژێرخانی سوپای سوریای کردووەتە ئامانج بۆ پشتیوانی لە تیرۆریستان.