کۆگەی ئەهلی بەیت (ع)ی سوریا سووکایەتی کردنی بڵاوکراوە فەرەنسییەکەی شەرمەزار کرد
کۆگەی ئەهلی بەیت (ع) لە سوریا، ھەنگاوەکەی گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ"ی فەرەنسیی لەمەڕ سووکایەتیکردن بە مەرجەعە تەقلیدەکانی شێعەی ئیدانە کرد.
گۆڤاری «شارلی ئیبدۆ»ی فەرەنسی ڕۆژی (٤ی ژانویە) ژمارەی تایبەتی خۆی تەرخان دابوو بە کێبەرکێیەکی نێونەتەوەیی بۆ کێشانی کارتۆن بە وێنەگەلێکی پڕ لە سووکایەتیی ھاوڕێی وشەو دەستەواژەی ناشیرین و سووکایەتی پێکەر.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆگەی ئەهلی بەیت(ع) لە سوریادا هاتووە، جارێکی دیکە ئیستیکبارو ڕۆژئاوا،بوغرایی و چەواشەکارییەکانی خۆی بەبیانووی ئازادیی ڕادەربڕین،ھزرو سەربەخۆیی دووبارە کردەوەو بە گاڵتەکردن بە ئایین و سوک کردنی هێما و بەها بەرزەکانی ئیسلام، جارێکی تر بە کردەوەیەکی قیزەونەوە تێوە گلا.
ئەم مەکۆیە جەختی لەوەش کردەوە، ڕۆژئاوا هێرشی خۆی بە سوکایەتیکردن بە حاسەی پیرۆزی پێغەمبەری سەردار(ص) دەستپێکردو، ئەمڕۆ شاهیدی ئەوە دەبین کە گۆڤاری «شارلی ئیبدۆ» تاوانی ڕۆژئاوای دووبارە کردەوە و کاریکاتێرێکی سوکایەتی کەرانەی لە دژی ڕەمزێکی ئیسلام و موسڵمانان بڵاو کردووەتەوە، دژی سەرکردایەتی و پێشەوایەکی مەزن کە سەرکەوتنی لەمەڕ بەرخۆدانی ئیسلامی بەرامبەر ڕۆژئاوای دوژمن و داشە تیرۆریستەکانی وەکو داعش و گروپەکانی تر کە دەستیان بە خوێنی خەڵکی بێ دەرەتانەوە سوورە، مسۆگەر کردووە.
لە درێژەی ئەم ڕاگەیاندنەدا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم پڕکێشییە پڕ لە شەرمەزارییە بەرامبەر بە مەرجەعێکی ئایینی ، داوا لە مەرجەعەکانی قوتابخانەی ئەهلی بەیت (ع) و ئازادیخوازانی جیهان و ئاشتیخوازان و قەڵەم بە دەستان دەکەین کە بەرگری لە ئایین و ئیسلام و پیرۆزایەتییەکانی ،وەک کۆماری ئیسلامی ئێران بجوڵێنەوەو وەڵامێکی گونجاو بدەنەوە.