کانونی دوھەم 27, 2023 23:11 Asia/Tehran
  • دیمەشق هێرشی زایۆنیستی بۆ سەر جەنینی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆنی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلوەتەن، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و کابینە تیرۆریستییەکەی، لە ژێر سێبەری پارێزبەندی و دەربازبوون لە لێپرسینەوە کە لە لایەن حکومەتە ئەمریکیەکانەوە بۆی دابین کراوە، ئەم کۆمەڵکوژییەشی لە کارنامەی خۆی کە تژییە لە قەڵاچۆو دەست درێژکاری، زیاد کرد.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕاشیگەیاند کە کردەوەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان ناکۆکە و ھەڵوێستێکی دووفاقانە پیشان دەدەن.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ڕێوشوێنی خێرا بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە گەلی فەلەستین بگرنەبەر.

دیمەشق هەروەها خوازیاری جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێویستیی کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی لە خاکە عەرەبییەکان بوو.

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ئەنساروڵای یەمەنیش ئەو تاوانکارییانەی ڕژێمی زایۆنییان لە شاری جەنین ئیدانە کردووە.

سەرپەیڤ