کانونی دوھەم 31, 2023 07:59 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی سووری : خۆفڕەکانی ڕژێمی زایونی سێ بارهەڵگریان کردە ئامانج

ئەم کاربەدەستە ئاگادارە ئاماژەی بەوەش کردووە کە،لەم ماوەیەدا خۆفڕە سنووربەزێنەکانی ڕژێمی زایۆنی سێ جار هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی سنووریی «ئەلبوکەمال»ی سوریا کە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق داو زیانیان بە سێ بارهەڵگر گەیاندووە.

ئەم کاربەدەستە ئاگادارە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنای دیمەشق وتووشیەتی: سوپاس بۆ خودا هیچ کەسێک لە ھێرشی سەر ئەمسێ بارهەڵگرەی خۆراکدا کە لە عێراقەوە ئاودیوی سووریا کرابوون  زیانیان پێنەگەیشتووە، بەس شۆفێرێک نەبێت کە بە سوکی بریندار بووەو چارەسەریی بۆ دەکرێت.

ئەم کاربەدەستەی سووریا، ئامانجی رژێمی زایۆنی لەو کردارەی بەردەوام کردنی ڕێگاکەی گروپی تیرۆریستیی داعش زانی و وتیشی: ھەتا ساڵێک لەمەوبەر کە هێشتا گرووپی تیرۆریستیی داعش بە تەواوی شکستی نەهێنابوو، تیرۆریستانی ئەم گرووپە سنووری نێوان عێراق و سوریایان داخستبوو، ئینجا دوای داعشیش،رژێمی زایۆنی بە نیازە بە بەردەوام کردنی ڕێگای ئەم گرووپە تیرۆریستییە سنوورەکە داخات بۆ ئەوەی پەیوەندیی وشکانیی نێوان ئێران وعێراق و سوریا دانەمەزرێت.

بەڕێزی وێڕای ڕەت کردنەوەی هەواڵی هەندێک لە میدیا عەرەبییەکانیش کە بە گێڕانەوە لە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە ئەم بارهەڵگرانە چەکیان پێ بووەو چەندین ئێرانی لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە شەهید کراون، وتیشی: ھێندێک لە میدیا عەرەبییەکان کە بە کردەوە لە خزمەت زایۆنیزمی جیهانیدان، تەنها خەریکی درۆودەلەسەن لە زۆر بواردا کە  ڕاگەیاندنی شەھید بوونی چەندین کەسی ئێرانی لە هێرشی خۆفڕو پێوە بوونی گەڵابەکانی هەڵگری چەک و چۆڵیش ھەر لەم ئاراستەدایە.

سەرپەیڤ