وەزارەتی دەرەوەی سوریا: زایۆنییەکان ڕەوتەنین ولە جۆلانی داگیرکراو نامێننەوە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە؛ درەنگ یان زوو ڕژێمی زایۆنیی جۆلانی داگیرکراو بەجێ دەهێڵێت و ئەم ناوچەیە بە عەرەبی و سووری دەمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی "سانا"، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە بۆنەی ساڵڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەریی دانیشتووانی جۆلان لە بەر داگیرکرانی ئەم ناوچەیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ڕاگەیاند: ٤١ ساڵ بەسەر مانگرتنی سەرتاسەریی خەڵکی جۆلانی داگیرکراو دژی بڕیاری بەتاڵی داگیرکاری و لکاندنی بە زەوییە داگیرکراوەکانەوە تێ دەپەڕێ کەچی خەڵکی ئەم وڵاتە هێشتا پابەندن بە خاکی نیشتیمانەکەیانەوە.
وه زاره تی ده ڕه وه ی سووریا به ڕاگه یاند که خه ڵکی جۆلانیش پێبه ستن به ناسنامه ی سووریایی خۆیان، ئاماژه ی به وه دا که دژایه تیی ئه م خه ڵکه له به ڕامبه ڕ ڕژێمی زایۆنیستی بێ چه شنه . بۆیە جۆلان بە عەرەبی و سووری دەمێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە خەڵکی جۆلان پابەندن بە شوناسی سووریی خۆیانەوە، ئاماژەی بەوەش داوە کە: دژایەتیی ئەو خەڵکە لە ھەمبەر ڕژێمی زایۆنی بەردەوام و سستی ھەڵنەگرە ، ھەر بۆیە جۆلان بە عەرەبی و سووری دەمێنێتەوە.
شیاوی ئاماژ پێکردنە کە، ٤١ ساڵ لەمەوبەر، دانیشتوانی جۆلان لە بەیاننامەیەکدا مانگرتنی گشتیی خۆیانیان ڕاگەیاندو وێڕای دژایەتی کردنی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی و لکاندنی ئەم ناوچەیە بە خاکە داگیرکراوەکانەوە، جەختیان لە بەردەوامیی خەبات و بەرخۆدان بە هەموو ئامراز و ڕێگایەکی گونجاوەوە کردەوە ھەتا ڕزگارکردنی تۆکمەوتەواوی ئەم ناوچەیە.