ئادار 16, 2023 13:19 Asia/Tehran
  • هاوکاریی دوو قۆڵی، تەوەرەی گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و سوریا

«سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دیدارێکدا لەگەڵ «فەیسەڵ میغداد» هاوتا سوورییەکەی، بارودۆخی ڕۆژئاوای ئاسیا و هاوکارییە دووقۆڵییەکانی تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە وتەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هاوکاریی دوو قۆڵی، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە بەرنامەی کۆبوونەوەکاندان.

لەم دیدارەدا وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا لە بەرامبەر تاقمە تیرۆریستییەکان دڵنیایی دا.

«سێرگێئی لاڤرۆڤ» هەروەها ئەنجام گرتنی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی لە چەند مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ